16 تۆمەتبار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 16 تۆمەتبار دەستگیركران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: كە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بە هاوكاری دەزگای نەهێشتنی تیرۆر، توانی كەسێك بە یاسای بازرگانیكردن بەمرۆڤ دەستگیربكات لە ناوچەی الحسینیە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتیەكە دوو كەسی دیكەی لە گەڕەكێكی بەغداد دەستگیركرد كە سەرقاڵی بازرگانیكردن بوون بە ماددە هۆشبەرەكان.

بەپێی زانیاریە هەواڵگریەكان دوو كەسی دیكەش لە میسان دەستگیركران بەپێی مادەی 4 ی تیرۆر، لەلایەكی دیكەشەوە تیمەكانی هەواڵگری توانیان 11 تۆمەتبار دەستگیر بكەن بەتۆمەتی جۆراوجۆر.

لە ئۆپەڕاسیۆنێكی هاوشێوەدا دوو تۆمەتباری دیكە دەستگیركران كە بە نیازی كاری تیرۆریستی بوون لە زاڵگەی تاجیات لە لای ناوچەی كەرخ، كەمادەی تەقێنەریان لە ئۆتۆمۆبێلێكدا هەڵگرتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا