سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشدارییەکی مەترسیدار لەبارەی ئابووری جیهان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەو هەڵئاوسانەی بەهۆی دۆخی ئێستاوە ڕووی لە جیهان کردووە، مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ ئابووری جیهان.

لەوبارەیەوە کریستالینا جۆرجییڤا، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدا، “جەنگی ئۆکرانیا بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان داناوە و پڕۆسەی گەشەسەندنی لە زۆرێک لە وڵاتان خاوکردووەتەوە”.

وتیشی، “لەگەڵ هەڵکشانی تێکڕای هەڵئاوسان، جیهان یەک لەسەر یەک ڕوبەڕوی قەیران دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی ئەو دەستکەوتانەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەدیهاتوون بکەونە مەترسییەوە”.

لەم دواییانەدا بەهۆی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەنێویشیاندا ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سزای توندیان بەسەر ڕوسیادا سەپاند، ئاستی هەڵئاوسانی جیهان بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا