پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر داوای ژمارەیەك رێكخراو و لایەنی سیاسی، ئەمڕۆ سەدان هاووڵاتی بە مەبەستی خۆپیشاندان چوونەتە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە شاری بەغدا.
شەوی رابردوو، گرووپ و چالاكوانەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندانی فراوان لە دژی توركیا كرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، بڵاویكردەوە، خۆپیشاندان لەبەردەم باڵیۆزخانەكە دەستیپێكردووە.
ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە دێت، دوێنێ لە سەیرانگەی پەرەخی سنووری ناحیەی دەركاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، نۆ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 26ی دیكە بریندار بوون، لە ئاكامی تۆپبارانی سوپای توركیا.