هاتووچۆی هەرێم: ساڵی رابردوو زیاتر لە 3000 هەزار رووداوی هاتووچۆ روویانداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئاماری كار و چالاكییەكانی ساڵی رابردووی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ساڵی رابردوو سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەو هۆیەوە 445 كەس گیانیان لەدەستداوە.

رۆژی سێشەممە 10-1-2023، عەمید محەمەد روشدی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوو ملیۆن و 41 هەزار و 147 هەزار ئۆتۆمبێل و 18 هەزار و 819 ماتۆڕسكیل لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

وتیشی: لەو ژمارەیە، یەك ملیۆن و 36 هەزار و 860 ئۆتۆمبێل و حەوت هەزار و 880 ماتۆڕسكیل هەڵگری تابلۆی پارێزگای هەولێرن. 258 هەزار و 998 ئۆتۆمبێل و 44 ماتۆڕسكیل هەڵگری تابلۆی پارێزگای دهۆكن، 593 هەزار و 127 ئۆتۆمبێل و 10 هەزار و 895 ماتۆڕسكیل هەڵگری تابلۆی پارێزگای سلێمانین. 152 هەزار و 162 ئۆتۆمبێلیش هی ئەو كەسانەیە كارتی زانیارییان هەیە و خەڵكی شارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی ساڵی 2022دا 123 هەزار و 157 ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و لە بەشی هونەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆش 663 هەزار و 91 مامەڵەی هاووڵاتییان راییكراوە.

روونیشیكردەوە، ساڵی رابردوو 3706 رووداو روویانداوە كە 444 رووداویان بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە بووە و لە ئەنجامدا 445 كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەو ژمارەیە 78یان ئافرەت بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا