پەیامێک لە مەکتەبی سیاسی یەكێتیەوە بۆ ساڵیادی هەڵەبجە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بۆ ساڵیادی كارەساتی هەڵەبجە پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێدا هاتووە، لەم یادەداجارێكی تر بۆ هەموو لایەكی دووپاتدەكەیەنەوە لەپێناو سارێژبونی ئەو برینانەی كەتاكو ئێستا بەشێكی زۆر لە خەڵكەكەی بەدەستیەوە دەناڵێنن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگەی حكومەت وحزبەوە هەوڵەكان زیاتر چڕ دەكاتەوە كە خزمەتگوزاری زیاتر بە هەڵەبجە و دانیشتوانی ناوچەكە بگەیەنێت .

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، ئەمڕۆ یادی سی وچوار ساڵەی دڕندانەترین تاوانی دژ بەگەلەكەمان دەكەینەوە كەلە چەند چركەیەكدا رژێمی بەعس بەچەكی كۆمەڵكوژی كیمیاویی لەپارێزگای هەڵەبجەیدا و هەزاران هاوڵاتی شەهید و برینداركرد و هەر بە هۆی ئەم پەلامارە سامناكە دژ بە مرۆییەوە چەندین خێزان لە یەكتری دابڕان كەتاكو ئێستاش بەشێكیان لە چاوەڕوانی بە یەكتر شادبونەوەدان هەروەها ژمارەیەكی زۆری بریندارو بەركەوتە تاكو ئێستا بەهۆی كاریگەری زامەكانی ئەو چەكەوە دەناڵینن .

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، ئەو كارەساتەی كەسی و چوار ساڵ لەمەوبەر شۆڤینیەكانی بەعس بەسەر ئەم شارەیانداهێنا رقێك بوو بەرامبەر ڕۆڵی مێژوویی هەڵەبجە كە لەجوڵانەوەی فەرهەنگی و شارستانێتی و سیاسیداچەندین زانا و عەلامەی ئایینی كوردپەروەر و گەورە شاعیر و خاوەن قەڵەمی بوێری بە بیری پێشكەوتوخوازی و كوردایەتی پەروەردە و گۆشكران كە لەڕاپەڕین و شۆڕشەكانی گەلەكەماندا رۆڵی پێشەنگیان هەبوو بەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا یەكەمین مەفرەزە سەرەتاییەكانی ئەم سنورە لە شارەزوور و دەوروبەری چەكی مەردایەتی و بەرگرییان دژ بەزوڵم و ستەمی بەعس هەڵگرت و بانگی دەستپێكردنەوەی شۆڕشیان دا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پاش تێپەڕبونی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر ئەو كارەساتەدا وێڕای هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە و گوندەكانی دەوروبەری كە پێشتر وێران و تەختكرابون، دوای بونە پارێزگای ئەو شارە، زۆرینەی دەزگا حكومی و خزمەتگوزارییەكانی لێ دامەزرا، بەڵام هێشتا لە دامەزراوە رەسمیەكانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵدا وەك پێویست بە ڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە بە پارێزگای نۆزدەیەمی عێراق نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە دابینكردنی مافە دەستوریی و یاساییەكاندا دڵنەوایی نەكراوەتەوە .

ئاماژە بەوەشكراوە، لەم یادەدا جارێكی تر بۆ هەموو لایەكی دووپاتدەكەیەنەوە لەپێناو سارێژبونی ئەو برینانەی كەتاكو ئێستا بەشێكی زۆر لە خەڵكەكەی بەدەستیەوە دەناڵێنن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگەی حكومەت وحزبەوە هەوڵەكان زیاتر چڕ دەكاتەوە كە خزمەتگوزاری زیاتر بە هەڵەبجە و دانیشتوانی ناوچەكە بگەیەنێت لە پێناو دابینكردنی ژیانێكی ئاسودە و پڕ لە كامەرانی و ڕەوینەوەی یەكجارەكی گشت مەینەتیەكان و بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی گشت قوربانیانی ئەو كارەساتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا