وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچون بۆ گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و تیمێكی وەزارەت لە سەردانێكدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەدواداچونیان بۆ گرفتەكانی كەرتەكانی پیشەسازی و بازرگانی لە سنورەكەدا كرد و بابەتی كردنەوەی شەش بەڕێوبەرایەتی نوێی لەگەڵ ئیدارەی ناوچەكە تاوتوێكرد.

لەسەردانەكەیاندا هەریەك لە عەلی عوسمان بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی و بەڕێوبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان یاوەری بوون سەردانی هەریەكە لەسایلۆی سەیدسادق و ئاشی شارەزوریان كرد و لە نزیكەوە چاودێری پرۆسەی هاڕینی گەنم و دابەشكردنی ئارد و ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی شایستەداراییەكانی جوتیارانیان بۆ ساڵی 2014 كرد.

پاشان لەپارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگار و جێگرانی لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی گرفتە بازرگانی و پیشەسازیەكان و چۆنیەتی كردنەوەی شەش بەڕێوەبەرایەتی نوێ كە سەر بە وەزارەتی بازرگانین و لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاریان لەسەردراوە كرد و لەگەڵ ژوری بازرگانیش كۆبونەوە و بۆ ئاگاداربوون لەدۆخی بازرگانی وپیشەسازی سنورەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا