پۆلیسی سلێمانی لەبارەی کەیسەکەی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک ڕونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای كوێخاموبارەك و چەند كەسێكی نزیكی دەرچووە، فەرمانەكەش گشتاندنی پێكراوە لە هەركوێیەك ئەو تۆمەتبارانە ببینرێن دەستگیربكرێن، باس لەوەشدەكات سەرجەم ئەو كەسانەی كە لە یاسا هەڵهاتوون لەلایەن ئۆپراسیۆن و ئاسایش و هێزەكانی پۆلیسەوە بەدواداچوونی تەواویان بۆ دەكرێت تا ئەو كاتەی كە دەستگیردەكرێن.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی زانیاریەكانی ئێمە عەبدوڵای كوێخاموبارەك لە چەمچەماڵ نەماوە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و فەرمانەكەش گشتاندنی پێكراوە بۆئەوەی لە هەركوێیەك ئەو تۆمەتبارانەی لە فەرمانەكەدا ناویان هاتووە دەستگیربكرێن.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی: فەرمانی گرتن بۆ خۆی و دوو برای و دوو ئامۆزایی و كوڕەكەی دەرچووە و بەردەوامین لە گەڕان و كۆكردنەوەی زانیاری، كەس و كاری كوژراوەكەش هەر زانیاریەكیان هەبێت لەسەر شوێنی ئەو تۆمەتبارانە دەتوانن بیگەیەننە ئێمە ئێمەش بە نووسراو ئەو پارێزگایە یان ئەو شوێنە ئاگادار دەكەینەوە و داوای رادەستكردنی تۆمەتبارەكانیان لێدەكەین.

روونیشیكردەوە، هێزەكانی ئاسایش بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و ئۆپراسیۆن لە ماوەی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین توانیویانە زیاتر لە 200 تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە دەستیان هەبووە لە ئاژاوە نانەوە و یاسا شكێنی.

سەركەوت ئەحمەد روونیشیكردەوە، سەرجەم ئەو كەسانەی كە لە یاسا هەڵهاتوون لەلایەن ئۆپراسیۆن و ئاسایش و هێزەكانی پۆلیسەوە بەدواداچوونی تەواویان بۆ دەكرێت تا ئەو كاتەی كە دەستگیردەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا