لە پارێزگای هەڵەبجە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 60 هاووڵاتی دابینكراوە

پۆڵەتیك پرێس – عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرایكرد لە كۆی پێنج هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا كە بۆ پارێزگاكانی هەرێم تەرخانكراوە، پارێزگای هەڵەبجە 120 ڤاكسینی بۆ دیاریكراوە كە بەشی تەنها 60 هاووڵاتی دەكات، هاوكات رۆژی دووشەممە بۆیەكەمجار لە پاریزگای هەڵەبجە دەست بە كوتانی هاووڵاتییان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەكرێت.

ئەكرەم محەمەد ئاغا، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند: لە كۆی ئەو پێنج هەزار ڤاكسینەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كرابوو پشكی پارێزگای هەلەبجە بریتیە لە 120 ڤاكسین، هاوكات ئەو پێنج هەزار ڤاكسینە بە دوو ژەم بەكار دەهێندرێت و بەشی دوو هەزار و 500 كەس دەكات و پشكی هەڵەبجەش بەشی تەنها 60 هاووڵاتی دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی دووشەممە لە بەشی كوتانی نەخۆشخانەی منداڵان بۆ یەكەمجار دەستدەكەین بە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە سەرەتاش لەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی دەستپێدەكەین كە ڕاستەوخۆ لە قاوشەكانی كۆرۆنا كاردەكەن و بەكارهێنانی ڤاكسینەكەش ئارەزوومەندانەیە.

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، مەرجە ئەو ڤاكسینەی كە لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەدرێت نابێت تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمتر بێت و لە 60 ساڵ زیاتر بێت، هاوكات لە دوای وەرگرتنی ژەمی یەكەم پاش 20 ڕۆژ ژەمی دووەم دەدرێت لە هەمان ئەو كەسانەی كە ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا