پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی پێنج شەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویەتی: دوای نزیكەی یەك هەفتە گفتوگۆكردن لەگەڵ هەڤاڵانم لە سەرۆكایەتی پەرلەمان، رەزامەندی درا لەسەر پێشنیازی ئێمە بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و سبەی دەخرێتە بەرنامەی كار.
رۆژی (13ی ئاداری 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی تەواوكرد، پڕۆژەیاساكەی پەسەندكرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد بۆ ئەوەی ببێتە 19ـەمین پارێزگای عێراق.