ئەڵمانیا و فەڕەنسا رێكاری نوێ بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەگرنەبەر

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو وڵاتی ئەڵمانیاو فەڕەنسا بەنیازن رێوشوێنی نوێ لە دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرنەبەر، بەجۆرێك لە ئەڵمانیا رێكارەكان لە توندن و چەندین شوێن دادەخرێن.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، سەرانسەری وڵات كەرەنتین دەكرێت و پێدەچێت تاوەكو سەرەتای مانگی دوانزە بەردەوام بێت، بەڵام كەرەنتینەی ئەمجارە وەك پێشوو نابێت، چونكە خوێندنگاكان بەكراوەیی دەمێننەوە، بەڵام چێشتخانە و باڕ و دوكانە ناپێویستەكان دادەخرێن.

لەلایەكی دیكەوەو بەپێی ڕێكەوتنی راوێژكاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێركڵ و فەرمانڕەواكانی هەرێمەكان، لە رۆژی چواری مانگی داهاتووەوە رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر.

ئەڵمانیا دەیەوێت لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنادا باڕ و چێشتخانە و هۆڵەكانی وەرزش و ڕۆشنبیری دابخات.

لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەوروپا 220 هەزار توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەمەش بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردودا بە ڕێژەی لە سەدا 44 زیادیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا