لە رووداوێكی هاتووچۆدا پێشمەرگەیەك گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند: بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە پێشمەرگەیەك لە شاری هەڵەبجە گیانی لە دەستداوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

“مقدم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەردەم بەنزینخانەی باڵا لە ڕێگەی گوندی عەنەب ئۆتۆمبیلێك لە جۆری BMW لە ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر دەدات پاش دەرچونی لە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكە دەدات لە هاوڵاتیەكی تەمەن 27 ساڵ، پیشە پێشمەرگە و دەست بەجێ‌ گیان لە دەستدەدات.

وتیشی: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە لە بنكەی پۆلیسی شەهید سەركار ڕێكخراوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلی BMW تایبەت تەمەن 46 ساڵ پیشە كاسب دانیشتوی ناحیەی بیارە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بە پێی مادەی 24 هاتووچۆ بەندكراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا