میدیای یەكێتی: پارتی و نەوەی نوێ‌ رێككەوتوون

پۆڵەتیك پرێس

میدیای فەرمی یەكێتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە لە جوڵاندنی دۆسیەی دادگایی كردنی شاسوار عەبدولواحد پارتی و نەوەی نوێ‌ رێككەوتوون.

بەپێی بەدواداچوونی میدیای فەرمی یەكێتی، جوڵاندنی ئەم دۆسیە لەم كاتەدا هۆكارەكەی ئەوەیە: پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەر ئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت، بۆیە ئاسایە جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بكات تا كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پرۆژەكانی شاسوار بدەن.

ئەوەش هاتووە: گەر پارتی پەرۆشی ناوبانگی حوكمڕانیەتی لە كوردستان كە بەهۆی دەست وەردانەكانی لەدادگا چۆتە ژێر پرسیار. دەبوو ئەم بابەتانە بخاتە دوای هەڵبژاردن و هەوڵی پینەكردنی دۆسییەی چالاكەوانەكانی بادینانی بدایە نەك بەم مەلەفەی شاسوار بیەوێت ئەو زوڵمە داپۆشێت كە تازە لەدەست دەرچوە.

دەقی روونكردنەوەكەی میدیای فەرمی یەكێتی:

“كورد ئەڵێت لەئیفلاسیدا بەقەرزە كۆنەكاندا ئەچێتەوە”

بەڵگەنامەیەكی دادگا كە مێژوەكەی ساڵ زیاتری بەسەردا رۆشتوە لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاكراوەتەوە و داوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات و رادەستكردنی بە دادگای هەولێر كە رەنگە بۆ رۆژی خۆی تا ئاستێك گرنگی هەبووبێت، بەڵام لە ئیمڕۆی پڕ كێشەدا كە دادگاكانی هەولێر بە سزادانی چالاكەوانانی بادینان مێژوی هەموو دادگای كوردستان و هەولێریان لەكەدار كردو هەرچی نێردەی دبلۆماسی و هەندێ لە دەوڵەتانی دنیاو نەتەوەیەكگرتوەكانی نیگەران كردو حكومرانی لە كوردستان و حكومەتەكەی پارتی سەرۆكایەتی ئەكات خستە ژێر پرسیارو تەنانەت هەڕەشەشەوە.

خێرە ئێستا دەیانەوێت بەم بەڵگەیە بیانەوێت دادگاكانی سلێمانی و دەزگا یاسایی و حكومیەكانی بخەنە ژێر پرسیار كە لای هەموان روونە پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەر ئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت، بۆیە ئاسایە جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بكات تا كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پرۆژەكانی شاسوار بدەن.

گەر پارتی پەرۆشی ناوبانگی حوكمڕانیەتی لە كوردستان كە بەهۆی دەست وەردانەكانی لەدادگا چۆتە ژێر پرسیار. دەبوو ئەم بابەتانە بخاتە دوای هەڵبژاردن و هەوڵی پینەكردنی دۆسییەی چالاكەوانەكانی بادینانی بدایە نەك بەم مەلەفەی شاسوار بیەوێت ئەو زوڵمە داپۆشێت كە تازە لەدەست دەرچوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا