نێچیرڤان بارزانی: وەكو دادگا بڕیاری داوە دەبێت هەڵەبجەییەكان قەرەبووبكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە یادی 35 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دەبێت وەكو دادگا و یاسا بڕیاری داوە، هەڵەبجەییەكان قەرەبوو بكرێنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە بیرەوەریی 35 ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهیددا، بە رێز و شكۆوە یادی شەهیدان دەكەینەوە. دروود بۆ گیانی پاكیان و سڵاو بۆ خانەوادە و كەسوكاریان دەنێرین.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، مۆركی رسوایی و شەرمەزارییە بە نێوچەوانی تاوانكارانەوە، لە جیهانیش ناسنامە و گەواهیی ستەملێكراویی گەلی كوردستانە. لە چەند خولەكێكدا ژیانی لە 5000 مرۆڤی بێتاوان و لە سرووشت و لە هەموو شتێك سەندەوە. هەزارانی دیكەی بریندار و دەربەدەر كرد، ‌بەڵام نەیتوانی ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ ئازادی بشكێنێت.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی حكومەتی فیدراڵیی عێراق و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە و جەخت دەكاتەوە، هەڵەبجە و هەڵەبجەیییەكان لە هەموو روویەكەوە پێویستیان بە خزمەتی زیاترە. دەبێت درێغییان بۆ نەكرێت و وەكو دادگا و یاسا بڕیاری داوە، قەرەبوو بكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا