ڕەهێڵ فەرەیدون: دادگا كێشە تەندروستییەكانی هەڵەبجە یەكلا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، دەستیانكردووە بە بەدواداچوون لەكێشە و گرفتە تەندروستییەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و رەنگە هەندێك بابەت یەكلایی بكەنەوە، بۆ هەندێك بابەتی دیكەش دادگا یەكلایی دەكاتەوە.

رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی پۆڵەتیك كلینیك لە رادیۆی پۆڵەتیك وتی: ئەو كێشەیەی تەندروستی هەڵەبجە، زیاد لە ساڵێكە بوونی هەیە، پێشتر لیژنەیەك لە وەزارەتی تەندروستی پێكهێنراوە لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و سكاڵای لەسەر پزیشكێك هەبووە.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی وتی: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی داوامكرد لیژنەیەكی بەدواداچوون پێكبهێنرێت بۆئەوەی بزانین تا چەندە ئەمە راستە و بۆ ئەو مەبەستە لە هەفتەی رابردوو سەردانی پارێزگای هەڵەبجەمان كردووە.

باسی لەوەشكرد، كارەكان بە هەفتەیەك تەواونابێت، هاوكات چاوەڕێی ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەیەی پێشووین كارەكانیان تەواوبكەن رەنگە هەندێك بابەتی ئەم كەیسە یەكلایی بكەینەوە بەڵام لەوانەیە بۆ هەندێك بابەت رووبەڕووی دادگابكرێتەوە.

لە ماوەی رابردوو دكتۆر باخان ئازاد پزیشكی گشتی هەستا بە بڵاوكردنەوەی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا ئەوەی خستبووە روو بە بێ‌ هیچ رێكارێكی پزیشكی كەل و پەل و پاشماوەی پزیشكی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەسوتێنرێت و “كەم و كوڕی و گەندەڵییەكانی” بەرپرسانی تەندروستی ئەو شارەی خستووەتەڕوو، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا لیژنەیەكی بەدواداچوون بە سەرۆكایەتی رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەت پێكبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا