تەندروستی هەڵەبجە بۆ پەرلەمانتارێكی پارتی: لێرە دادگاكان سەروەرن

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە بێ بوونی هیچ زانیاری و خستنە ڕووی هیچ داتا و دۆكۆمێنتێك هەندێك تۆمەتی خستە پاڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و خودی بەرێوبەری گشتی، لە كاتێكدا پێویستە لێگەڕێین دادگاكان كاری خۆیان بكەن.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، ‎ئەبوو ئەم خانمە پەرلەمانتارە بۆ قسەكانی خۆی بە دواداچوونی بكردایە و بیزانیایە ئەو كێشەیە خودی بەڕێوبەرایەتی ناردویەتی بۆ دادگاو چاوەڕێی دەرئەنجامی لیژنەكانی بە دواداچوون و لێكۆلینەوە بوایە نەك موزایەدە كردن بە ناوی دڵسۆزی بۆ دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، وتەكانی ئەم پەرلەمانتارە رەتدەكەینەوە و با بهێڵین دادگاكان كاری خۆیان بكەن، چونكە لێرە دادگاكان سەروەرن و ئێمە پێش هیچ لێكۆلینەوەو بڕیارێكی دادگا ناكەوین.

لە چەند رۆژی رابردوو لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا پەرلەمانتارێكی پارتی یاداشتێكی دایە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و داوای كرد هەردوو لیژنەی تەندروستی و مافی مرۆڤ لێكۆڵینەوە لە كێشە تەندروستییەكانی پارێزگای هەڵەبجە بكەن، لەوانە پرسی خراپ بەكارهێنانی بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەكە و پێدانی دەرمان و دەرزی ماوە بەسەرچوو بە نەخۆش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا