جارێکی دیكەهێڵی کارەبای کەرکوک تەقێنرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویكردەوە، هێڵی کارەبای کەرکوک بەهۆی ئەوەی جارێكی دیكە بەهۆی كردەوەیەكی تێکدەرانەوە كراوەتەوە ئامانج و تەقێنراوەتەوە بەهۆیەشەوە وەستاوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق، تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی باکور ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەکرێنە ئامانجی هەوڵە تێکدەریەکان، هەوڵەکانیش بۆ ئەوەیە ڕێگری بکەن لە گەیشتنی کارەبا بۆ پارێزگاکان و زیان گەیاندە بە ژێرخانی ئابوری عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هێڵی کارەبای شەهید عەبدوڵای کۆن کە بەهۆی تەقاندنەوەیەوە زیانی پێگەیشتوە 132 کەیڤیە دوو ڕۆژ لەمەو پێش چاککراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا