نرخی نەوت نزیك بوەتەوە لە 60 دۆلار

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوەو لە ئێستا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 59 دۆلارو 94 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی ساڵێكدا كە بەخۆیەوە دیویەتی.

لەگەڵ بەرزبونەوەی نەوتی برێنت هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ ٥٧ دۆلار و ٤5 سەنت بەرزبوەتەوە.

لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەوت بەردەوام نزمبونەوەی بەخۆیەوە دەبینی ئەوەش بەهۆی ئەو رێكارانەوە بوو كە وڵاتان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكە دەیانگرتەبەر.

نزمبونەوەی نرخەكەش بەجۆرێك بوو لە مانگەكانی ئازارو نیسانی رابردو گەشتە نزیكەی 20 دۆلاری ئەمریكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا