نرخی نەوت دابەزینێکی گەورە تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی سێشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 59 دۆلار و 75 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 48 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 62 دۆلارو 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

مانگی شوبات چالاکی کارگەکانی چین گەیشە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا، ئەمەش بووەهۆی سنوردارکردنی داواکاراییەکان لەسەر نەوتی خاو و دروستبوونی فشار لەسەر نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا