كازمی: 12 ملیار دۆلار بۆ حكومەتی داهاتوو جێدەهێڵین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دوای ساڵێك لە دەستپێكردنی رێوشوێنەكانی چاكسازیی ئابووری، توانیویمانە 12 ملیار دۆلار بۆ یەدەكی دراوی بیانی زیاد بكەین و رادەستی حكومەتی داهاتووی بكەین.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا رایگەیاندووە: وەرقەی سپیی چاكسازی، بنەمایەكی بۆ چاكسازیی ئابووریی درستكردووە و ئێمە بەشێك لە بەندەكانیمان جێبەجێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەبەستمانە لە پێنج ساڵی داهاتوودا عێراق بكەینە وڵاتێكی وەبەرهێنەر و پێشكەوتوو لەناوچەكە و جیهاندا.

ئەوەشی خستەڕوو: كێشەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عێراقمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ چارەسەركردووە و لەماوەی یەك ساڵی داهاتوودا ئەو پڕۆژەیە تەواو دەكرێت.

ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكاتێكدایە، ساڵی رابردوو لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئاستێكی چاوەڕواننەكراو دابەزی و بەهۆی نەبوونی داهات بۆ مووچە، پارەی یەدەكی عیراق بۆ نزیكەی 50 ملیار دینار دابەزی، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق، ئێستا پارەی یەدەكی عێراق بۆ نزیكەی 62 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا