نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 1_9_2022، نرخی نەوتی خاوی برینت بە (95) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە رۆژی چوارشەممە زیاتر لە پێنج دۆلار دابەزیوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش بە (89) دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆكرانیا و روسیا، قەیرانی كەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەكەی هاتە خوارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا