نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و نرخێكی نوێی تۆماركرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەموزی 2021، بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ 74 دۆلار و 90 سەنت بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی بۆرسەی جیهانی، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە72 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و31 سەنت فرۆشراوە.

لەماوەی رابردووشدا، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد، هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا