نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 10ی تەمموزجارێکی دیکە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ زیاتر لە 75 دۆلار بەرزبوەوە.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 10 ی تەمموزی 2021، نرخی نەوت بەرزبوەوە بەشێوەیەك لەئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و 56 لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا