سبەی پەرلەمان دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی یەكشەممە6_3_2022، تۆماركردنی ناوی كاندیدان بۆ پۆستی سەركۆمار دەست پێ دەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (بە پشت بەستن بە رێساكانی یاسای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ژمارە هەشت بۆ ساڵی 2012، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەركۆمار نیشاندا، ئەنجومەنی نوێنەران كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەركۆمار رادەگەیەنێت).

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە گوێرەی ماددەی یەك لە یاسای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، ئەو كەسانەی مەرجەكانی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری تێدایە، سبەی یەكشەممە سیڤی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن، تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

رۆژی یەكی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەتكردەوە، هەروەها دادگا بڕیاریدا دەتواندرێت دووبارە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەركۆمار بكرێتەوە، بەڵام بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران نەك سەرۆكایەتییەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا