قەیرانی دۆلار بەهۆكاری شكستی حكومەتەكەی كازمی دەزانرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەحمەد كەنانی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: قەیرانی دۆلار ڕەنگدانەوەی شكستی حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئەحمەد كەنانی دەشڵێت: نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە 15 ی كانونی یەكەم بۆ پەرلەمان كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر واقیعی ئابووری لەعێراقدا ، ئەو دۆخەش ئێستا دروست بووە پەیوەندی بەوەوە هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاكە قوربانی ئەم دۆخە هاووڵاتییە عێراقییە، بەتایبەتی ئەوانەی داهاتێكی سنوورداریان هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار دابەزێنێت، كە ئەو بڕیارە كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا