بانكی رافیدەین قەرز بەخاوەن دوكان‌و پیشەوەرەكان دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
بانكی ڕافیدەین لقەكانی خۆی لەبەغداو پارێزگاكانی تر ئاگاداكردووەتەوە، بۆ وەرگرتنی مامەڵەی پێدانی قەرز، بە خاوەن دوكان‌و پیشەوەرەكان.

بانكەكە لەچوارچێوەی پێدانی قەرزی بازرگانی بچووك ئەو هەنگاوەی ناوەو بڕیارە بۆ هەر پیشەوەرێك، یان دوكاندارێك 25 ملیۆن دینار قەرز بدات.

بانكەكە راشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی سیاسەتی نوێدایە، بۆ هەمەجۆركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی دەكات.

هەروەها رایگەیاندووە، دەیانەوێت لەم رێگەیەوە پشتیوانی ئابووری نیشتمانی بكەن لەپارەداركردنی پڕۆژە جیاجیاكان و كەمكردنەوەی بێكاری و دامەزراندنی هێزی كار.

بانكەكە داوای لەو هاووڵاتیانەش كردووە، كە خاوەنی دوكان و پیشەكانی دیكەن بەهەموو جۆرەكانییەوە، سود لەو قەرزە وەرگرن‌و مامەڵەكانیان ئاراستە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا