پۆڵتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق رایگەیاند، لە ئەمریكاوە 17 هەزار پارچە شوێنەواری شارستانییەتی عێراق گەڕێندراوەتەوە عێراق كەزۆرینەی ئەو پارچە شوێنەوارییانە لەزانکۆی کۆرنێڵ بوون.
حەسەن نازم وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، عێراق سەرکەوتوبوە لەگەڕاندنەوەی 17 هەزار پارجە شوێنەواری شارستانییەتی عێراق لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ عێراق و ئەوەش بە گەورەترین گەڕاندنەوەی شوێنەوار دادەنرێت لە مێژوویی عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو 17 هەزار پارچە شوێنەوارە پێشتر بەشێوەی نایاسایی براونەتە دەرەوەی عێراق و گەیشتوونەتە ئەمریكا.
رۆژی 28ی تەمموز لەكاتی سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا، حەسەن نازم وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاندووە، بەهەوڵی وەزارەتەكانی رۆشنبیریی و دەرەوە و باڵیۆزی عێراق لەواشنتن توانیویانە رەزامەندی ئەمریکا وەرگرن بۆ گێڕانەوە 17 هەزار پارجە شوێنەوار پێشتر بەشێوەی نایاسایی برابونە ئەو وڵاتە شوێنەوارەكانیش بەهەمان ئەو فڕۆكەیە دەهێنێنەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی دەگەڕێتەوە بۆ عێراق.