نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد بەهۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك، رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 1_6_2023 نرخی نەوتی برێنت لە 72 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 73 دۆلار و 8 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش لە 67 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 68 دۆلار و 47 سەنت.

بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریكا، قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا، هەفتەی رابردوو 5.2 ملیۆن بەرمیل زیادیكردووە. ئەمڕۆش داتا فەرمییەكانی حكومەتی ئەمریكا لەسەر قەبارەی نەوتی كۆگاكراو، بڵاودەبنەوە و پێشبینیدەكرێت بازاڕی نەوت كاریگەری پێیانەوە نیشانبدات.

وەبەرهێنەران و بازرگانانی نەوت ئێستا چاویان لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس و بڕیارەكانیێتی، كە بڕیارە رۆژی 4ی ئەم مانگە، ئەنجام بدرێت.

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپێك، لە كۆبوونەوەی پێشوویاندا لە مانگی نیسان، بڕیاریاندا رۆژانە 1.6 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕدا كەمبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا