نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی رابردوو بەرزبووەتەوە، بەڵام لەسەر ئاستی گشتی دابەزیوە و هەر بەرمیلێك بە سەرووی 102 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی نرخی نەوت بەوشێوەیە پەیوەندی بە بڕیاری چاوەڕواننەكراوی ئیدارەی بایدنەوە هەیە بۆ خستنەبازاڕی 180 ملیۆن بەرمیل نەوت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 102 دۆلار و هەشت سەنتە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 97 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە سەرووی 130 دۆلار و دواتر دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەكانی رێككەوتنی ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا