نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بە رۆژی رابردو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلارو 86 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكیش نرخەكەی بەرزبونەوەی تۆماركردو یەك بەرمیل نەوت بە 61دۆلارو 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا بەهای یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ سەرو 70 دۆلار بەرزبوویەوە.

زیاتر لە ساڵێكە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی نەوت ناجێگری بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش كاریگەری لەسەر دۆخی ئابوری ئەو وڵاتانە دروستكردووە كە داهاتی سەرەكیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا