نرخی نەوت لە ماوەی چل رۆژی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بە دابەزین كرایەوە و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 108 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەكرا كە نزمترین ئاستییەتی لەماوەی زیاتر لە یەك مانگی رابردوودا.

دابەزینی نرخی نەوت لە دوای ئەوە دێت كە نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووری سەریهەڵداوە، دوای ئەوەی بانكە ناوەندییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا سوودی بانكییان بەرزكردەوە و چەند وڵاتێكی دیكەی پێشكەوتووش ئامادەكاریی بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی دەكەن.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت روی لە دابەزین كردووە، بەڵام بەپێی لێدوانی شارەزایانی ئەو بوارە نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، شەڕی ئۆكرانیا و روسیا كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و خۆراك هەیە، بەڵام سودی زۆری بۆ كۆمپانیا زەبەلاحەكان هەیە و داهاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا