نرخی نەوت 56 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی، رۆژی چوارشەممە دووبارە نرخەکەی بەرزبووەوە.

رۆژی چوارشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 56 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بە 53 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوت هەڵکشانی بەخۆیەوەبینی، بەڵام هێشتا جیهان لە دڵەڕاوکێدایە لەبارەی داواکارییەکانی نەوت بەتایبەت کە ئێستا ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەورە وڵاتانی هاوردەکاری نەوت لەوانەش چین لە بەرزبوونەوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا