نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی و گەیشتە سەروو 111 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەهات یەكێتی ئەوروپا سزای زیاتری بەسەر روسیادا سەپاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسیش بە 107 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای پێشنیارێكی، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا دێت بۆ قەدەخەكردنی تەواوەتیی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا