نەوت بەرزبونەوەی تۆمار کرد

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بە رۆژی رابردو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 63 دۆلارو 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەوەش بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەكەی نزیكەی دوو دۆلاری چوەتە سەر.

هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبونەوەی تۆماركرد، بەجۆرێك ئێستا بەرمیلێك نەتی خاوی ئەمریكی بە 60 دۆلارو سێ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەوەش بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو نرخەكەی بۆ زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوەتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكی نرخی نەوت ناجێگری زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لەماوەی رابردودا نرخەكەی 70 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام بە چەند قۆناغێك نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

دابەزین و بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە ئێستادا بەشێك هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا بەشێك لە وڵاتانی جیهان سەرەڕای بوونی چەند ڤاكسینێك، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆیان گرتوەتەبەر ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمبونەوەی نرخی نەوت هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا