نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-7-2022 نرخی نەوت دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بەردەوامی دا بە بەرزبوونەوەكانی رۆژی رابردووی خۆی، ئەوەش دوای ئەوەی قەبارەی نەوتی یەدەگكراو لە ئەمریكا دابەزی و خواست بۆ بەنزینیش زیادیكرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 107 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساس 52 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بانكی ناوەندیی ئەمریكا شەوی رابردوو سوودی بانكی بە رێژەی 0.75٪ـی دیكە بەرزكردەوە، بەڵام رایگەیاندووە، چاوەڕوان ناكات بەرزكردنەوەی بەپەلە و خێراتری رێژەی سوودی بانكی پێویست بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی رێژەی هەڵاوسان و ئەوەش هەستی ئەرێنی خستووەتە ناو بازاڕەكانی بۆرسەی جیهان.

بەشێوەیەكی گشتی، كاتێك بانكی ناوەندی سوودی بانكی بەرزدەكاتەوە، نرخەكان دادەبەزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا