پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی دەکات هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.
لەبارەی هۆکارەکانی ئەم بەرزبوونەوەیە بانکە ئەمریکیەکە ئاماژە بەوەدەکات، زیادبوونی داواکارییەکان لەسەر سوتەمەنی بەهۆی زیادبوونەوەی گەشتەکان و ئەو داواکارییە کەڵەکەبووانەی بەهۆی کەرەنتینەوە بۆ نەوت دروست بوون، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە بانکە ئەمریکیەکە پاشگەزبووەوە لەو پێشبینیەی پێشتر کە بۆ نرخی نەوت کردبووی، هۆکاری ئەم پاشگەزبوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و بوژانەوەی داواکارییەکان لەسەر زێڕی رەش و کەمکردنەوەی پێوانەیی لەبەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ناو کۆمەڵەی ئۆپیک.
لەماوەی رابردوودا “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد لەساڵی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوت لەنێوان 60 دۆلار بۆ 68 دۆلاردا دەبێت.