نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

ماوەی دوو رۆژە دەستکەوتەکانی نەوت روو لەزیادبوونە بەتایبەت لەدوای گەشبینییەکانی دووبارە کرانەوەی ئابووری ئەمریکا و ئەوروپا بەهۆی کەمبوونەوەی داواکارییەکان لەسەر سوتەمەنی لەئاسیا لەپاش زیاتربوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رۆژی سێشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی نەوت  70 دۆلاری تێپەڕاند و لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ئاژانسە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 91 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین دژی یەکتری، ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا