نرخی نەوت لە 78 دۆلار نزیکدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی وڵاتانی ناو کۆمەڵەی ئۆپیک+ رەتیان کردەوە وادەیەک دیاری بکەن بۆ زیادکردنی رادەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 94 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەدانیشتنی رۆژی هەینی وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک+، پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی ئابی داهاتووەوە هەتا مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن ئیماراتەوە هەڵپەسێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا