نرخی نەوت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە25_9_2021، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی هەینی نزیكەی دۆلارێك بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە78 دۆلار و9 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

هاوكات بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 73 دۆلار و 98 سەنت فرۆشرا.

گەیشتنی نرخی نەوت بە 78 دۆلار تۆمارێكی بەرزی پێوانەییە لە دوو ساڵ و نیوی رابردوو دا.

رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكراو نەوتی تێكساسیش گەیشتە 71 دۆلار.

لەلایەكی دیكەوە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە رایگەیاند، هەوڵێكی نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت لە دەوروبەری 70 دۆلار”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا