نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

ئەم بابەتە 92 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بە بەرزی مایەوەو لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەشتوەتە 69 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەوەش پارێزگاری لە بەرزبونەوەی نرخەكەی كرد.

هاوكات، نەوتی خاوی ئەمریكیش پارێزگاری نرخەكەی كردو یەك بەرمیل نەوت بە 66 دۆلارو 9 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەو نرخەی ئێستای نەوت بە بەرزترین ئاستی نرخی دادەنرێت لە ماوەی 14 مانگی رابردودا كە بەهۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە بەهاكەی لە دەستدابوو.

لەئێستاشدا بڕیاری رێكخراوی ئۆپیك بۆ بەردەوامی بڕیاری جێگیركردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە كاریگەری هەبووە لەسەر بەرز بونەوەو مانەوەی نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرزدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک