نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7_7_2022، لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت بەهۆی نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابوریی ئەمریكا و جیهان لە خوار 100 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە 101 دۆلار.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور 94 سەنت دابەزی و بە 99 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 79 سەنت دابەزی و بە 97 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك نرخی نەوت ئاراستەی خۆی گۆڕی و نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبوونەوە، بە جۆرێك بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 101 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا بە 99 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا