نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 55 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی یەکشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 52 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتا رۆژەکانی هەفتەی رابردوو، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 57 دۆلار و 25 سەنت.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونەوەی رێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین کە بە یەکێک لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوت دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا