نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە لەگەڵ دووبارە دەرکەوتنەوە و زیادبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزۆرێک لەوڵاتان، نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەتا ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرچاوەی دڵەڕاوکێیە لەوڵاتێکی وەک ئەمریکا، ئەوە جگە لەوەی بەرپرسانی فەڕەنسا هۆشدارییاندا لەبارەی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا