پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: بۆ جاری دووەم لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەبارەی 400 ملیار دینارەكە دراوە و نوسراوی فەرمیش گەیشتووەتە بانكی بازرگانی عێراق بۆ ناردنی پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا 400 ملیارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان.
رۆژی 13_12_2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی یازدە و دوازدەی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2022.