فڕۆکە‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا شیلادزێ بۆردومان ده‌كه‌ن

پۆڵەتیك پرێس

لەئێستادا فڕۆکە‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا دەستیان بەبۆدومانكردنی سنوری شیلادزێ كردووە، بەوهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر رەز و باخی هاوڵاتیانی سنورەكە كەوتووە.

سەرچاوەیەك لە ناحیەی شیلادزێ بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئایار فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەچڕی دەستیان بە بۆردومانكردنی چیای كوڕەژار لە ناحیەی شیلادزێ لەقەزای ئامێدی و چیای لینک لە سنووری دێرەلووک كردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “ئەو شوێنەی بۆردومانەكانی لێكراوە لەشوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان نزیك بووە و ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری بۆ خاوەنی رەز و باخەكانی سنورەكە دروستكردووە، بۆردومانەكانیش بەبیانووی هەبونی بنكە و بارەگای پەكەكە لەسنورەكە دەستپێكردووە”.

بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌یان هاوڵاتی بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە شەهید و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا