بەڕێوەبەر و ژمارەیەك كارمەندی هۆتێلێك لە سلێمانی دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەر كردبوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند تۆمەتبارێك بەهۆی ئەوەی كە لە هۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەڕێوەبەرو كارمەندانی یەكێك لە هۆتێلەكانی ناوشاری سلێمانین.

ئاماژە بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت كە ئەو تۆمەتبارانە بێ‌ گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەر كردووە بەهۆی نەدانی پارەی كرێی مانەوەی لە هۆتێلەكە.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (ا ه ، س ك،ع ن و، س ع ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاوڵاتی تریان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەر كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا