وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێک لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئاشکرایکرد، ئەو مامۆستا و خوێندکارانەی کە دەنگدانیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە رۆژی 18 و 19 مانگ، بە نەهاتوو ئەژمار ناکرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە رۆژانی 18-19/12/2023 هەر تاقیکردنەوە و وانەیەک هەبێت لەگشت زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان، پێویستە لە رۆژانی دواتر قەرەبوو بکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندی باڵادا ئەوەش هاتووە، ئەو مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانەی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەو دوو رۆژە بەنەهاتوو هەژمار ناکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا