جەعفەر شێخ مستەفا: پێموانیە ئەو چارەنوسەی ئەفغانستان لە كوردستانيش روبدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەو باوەڕەدا نین ئەو چارەنوسەی ئەفغانستان لە عێراق و كوردستانیش ڕوبدات.

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، لەو باوەڕەدا نییە هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بكێشنەوە، “پێم وانییە ئەوەی لە ئەفغانستان روویدا لە عێراق و كوردستانیش رووبداتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جیاوازیەكی زۆر گەورە لە نێوان ئەفغانستان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە.

لە چەند رۆژی رابردودا چەكدارانی تاڵیبان توانیان لە ماوەیەكی كورتدا دەست بەسەر زۆربەی ناوچەكانی ئەفغانستاندا بگرن.

ئەو رووداوە دوای ئەوە هات پێشتر ئەمریكاو هاوپەیمانان لە ئەفغانستان كشانەوە، ئەوەش ترس و گومانی لای هاوڵاتیان دروستكرد كە ئەگەر بێت و هاوپەیمانان لە عێراقیش بكشێنەوە ئەوا هەمان چارەنوسی ئەفغانستانی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا