پۆڵەتیک پرێس
خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا جەختی لەوەکردەوە، سیستمی بەرگری ئێس-400ی روسی بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان بەکاردەهێنرێت و نابێتە هەڕەشە بۆسەر ئەو کەسانەی نیازی هێرشکردنەسەر تورکیایان نییە.
لەلایەکی دیکەوە، خوڵوسی ئاکار ئیدانەی ئەو سنورانەی کرد کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تورکیا دانراون لەبارەی پڕۆژەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-35 و وتی: ئەم رەفتارە لەگەڵ گیانی هاوپەیمانیبووندا ناگونجێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پێویست وەڵامی ئەو فڕۆکە جەنگیانەی یۆنان دراوەتەوە کە بوونەتەهۆی بێزاری بۆ کەشتی گەڕانی تورکیا لە دەریای ئیجە، وتیشی: ئەم کردارەی یۆنان لەگەڵ مامەڵەی دراوسێیەتی یەکناگرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە سەرەتای هەفتە، فڕۆکە جەنگییەکانی یۆنان بە مەودای دوو میلی دەریا لە کەشتی “تی جی جی چیمە”ی تورکی نزیکبوونەوە.