پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتى دەرەوەى چین ناڕەزایی خۆی لەسەر خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا دەربڕی و رایگەیاند،مافی خۆمانە وەڵامی ئەمریکا بدەینەوە.”
وەزارەرتی دەرەوەی چین هۆشداری دایە ئەمریکا و رایگەیاند، ئەمریکا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و زیادەڕۆیی لە کاردانەوەکانیدا دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، چین لە خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەی توڕەیە و بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی ئەمریکا بداتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە باڵۆنێکى چینی بەسەر شارێکى ئەمریكادا دەگەڕێت و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش پێی وابوو، كە چین ئەو باڵۆنە بۆ کارى سیخوڕی بەكار دەهێنێت.
لە ڕۆژى ٣ ى ئەم مانگەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بۆ پەکین بەهۆی باڵۆنی چاودێری چین، کە لە ئاسمانی ئەمریکادا بینراوە بۆ کاتێکى دیکە دواخراوە.