دوای روسیا چین دۆزینەوەی ڤاکسینی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

کۆماری چین لە هەواڵەکانیدا بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک لە دژی پەتای کۆرۆنا مژدەی خۆش رادەگەیەنێت و دۆزینەوەی ڤاکسینیان لە میدیاکانی وڵاتەکەیانەوە بەجیهان رادەگەیەنن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، لەدوای روسیا چین بووە دووەم وڵات کە باس لە دۆزینەوەی ڤاکسین لەدژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و کۆمپانیای (کانسینۆ بیۆلۆجیکس) رەزامەندی لە حکومەتی پەکین وەرگرتووە ئەو ڤاکسینەی پەرەیانپێداوە ئاشکرای بکەن.

لەمانگی رابردووشدا باسیان لەوە کردووە کە قۆناغی سێیەمی ئەو ڤاکسینە تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ نزیکبووەتەوەو بەزووترین کات رادەگەیەندرێت.

ئەم هەواڵەی چین دوای ئەوەی دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی روسیا دۆزینەوەی ڤاکسینی دژی کۆڤید 19یان ئاشكراکرد و وابڕیارە لە هەفتەیەکی دیکەدا لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا